بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی کەمتر لە دوێنێ دۆلاری خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨ ی حوزەیران بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٠٥ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، بە بەراورد بە دوێنێ بڕەکەی کەمترە کە ٢٣٤ ملیۆنی خستبووە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی رایگەیاند کە ٢٠٥ ملیۆن و ٩٩٣ هەزارو ٣١٤ دۆلار فرۆشتووە، لەو بڕە ١٨٥ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار و ٤١٣ دۆلاری بە حەواڵە خستۆتە بازاڕە، هەروەها ٢٠ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلاریشی بە کاش خستۆتە بازاڕەوە.


دوێنێ چوار شەممە بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٤ ملیۆن و ٢٦٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەوە بڕە ١٩٦ ملیۆن و ١٨٠ هەزار و ٢٦٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە و، ٣٧  ملیۆن و ٨٢٠  هەزاریشی بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 



PM:01:10:08/06/2023