ژمارەی ئەو كەسانەی لە عێراقەوە بۆ حەج گەیشتە سعودیە ئاشكرابوو


تائێستا زیاتر لە 29 ھەزار كەس لە عێراقەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە.

نێردەی حەجی عێراق لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە كۆی ئەو كەسانەی كە خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەجن، تا ئێستا 29 ھەزار و 121 كەس لە عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە لەو ژمارەیە 16 ھەزار و 918 كەسیان دوای ئەوەی پرۆسەی سەردانیكردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری مەدینەیان تەواوكرد، یەكەم روكنی فەریزەی حەجیان ئەنجامداوە و گەیشتوونەتە شاری مەككە و 12 ھەزار و 203 كەسەكەی دیكەیش بۆ بەجێگەیاندنی یەكەم روكنی فەریزەی حەج لە شاری مەدینەن.

ئەمساڵ 37 ھەزار كەس لە عێراق دەتوانن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، بچنە سعودیە.



PM:06:16:12/06/2023