ئاڵا تاڵەبانی: من دەرگای بەغدادم بە رووی كوڕەكانی مام جەلالدا كردەوە


ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق رایدەگەیەنێت "مام جەلال كەسێكە دووبارە نابێتەوە، بەڵام كوڕەكانی لە ئاستی باوكیاندا نین"، هەروەها دەڵێت "من دەرگای بەغدادم بە رووی كوڕەكانی مام جەلالدا كردەوە".

ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی (العهد) رایگەیاندووە "مام جەلال كەسێكە دووبارە نابێتەوە، كوڕەكانی لە ئاستی باوكیاندا نین، من دەرگای بەغدادم بە رووی كوڕەكانی مام جەلالدا كردەوە، بافڵ تاڵەبانی پێشێلی پەیڕەوی حزبی كردووە كاتێك منی دورخستووەتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "قوباد تاڵەبانی پێشنیارەكانی كوردی لەسەر بودجە رەتكردۆتەوە، یەكێتی لە رادەستكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ رێگر نییە، دەبوو حزبەكانی هەرێم بیانزانیایە كەشی پەسەندكردنی بودجە جیاوازترە لە پێشوو".



PM:10:44:13/06/2023