سعودیە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژن، بڕیارێكی نوێ دەدات


وڵاتی سعودیە بڕیاریداوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، موسڵمانانی ولاتەكەی چاودێری بینینی مانگ بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دادگای باڵای سعودیەوە بڵاوكرایەوە "رۆژی یەكشەممە 1/11/1444 كە دەكاتە 21/5/2023 زاینی، یەكەم مانگی (زولقەعدە) بوو، بۆ ئەمساڵیش لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای باڵا دەبێت، بۆیە داوا لە موسڵمانان دەكرێت، لە ئێوارەی سبەینێ یەكشەممە 29/11/1444 كە دەكاتە 18/6/2023، چاودێری بینینی مانگی (زولحەجە) بكەن".
  
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەگەر موسڵمانان مانگیان بە چاو بینی یاخود بە تیلسكۆب، ئەوا نزیكترین دادگا ئاگادار بكەنەوە و شایەتی خۆیان پێشكەش بكەن، یان پەیوەندی بە نزیكترین ناوەندەوە بكەن".

پێشتر وڵاتی سعودیە رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 28-6-2023 یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەو پێیەی وڵاتی سعودیە بە دایكی مەزهەبی سوننەكانی جیهان دادەنرێت، بۆیە هەر بڕیارێكی لەو وڵاتە سەبارەت بە جەژن دەربچێت، وڵاتانی دیكەی سوننە پابەند دەبن پێوەی.



PM:04:00:17/06/2023