کونسڵخانەی ئەمەریکا داوای نەکردووە مۆڵەت بە ڕێکخراوی هاورەگەزخواز بدرێت

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەسەر هەواڵێکی هەڵبەستراو لێدوانیک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئێمە داوای  مۆڵەت  پێدانمان بە ریکخراوەکانی  هاورەگەز خوازان نەکردووە".

 ئەمڕۆ سەممە کونسوڵخانەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان بڵاو کردەوە گوایە لە کۆبوونەوەی  ٨ ی حوزەیراندا کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا داوای لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان کردووە ڕێگە بە تۆمارکردنی ڕێکخراوی هاوڕەگەزخوازان بدات".

ئاماژەشیان بەوەداوە"سەرەڕای ئەوەی کە ئێمە پشتیوانی لە مافە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ بۆ هەمووان دەکەین، بەڵام ئەو هەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە ڕاستیەوە".

 



PM:09:31:17/06/2023