زیاد لە ٦٠ بەندکراو هەڵهاتن لەنێوانیاندا سەرکردەی داعش هەیە

ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند، "٣٧ بەندکراو لە گرتووخانەیەکی شاری سەرێکانی هەڵهاتن لەنێوانیاندا سەرکردەی داعش هەیە".


ئەمرٶ یەک شەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند،" نزیکەی٣٧ بەندکراو لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سەرێکانی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هاوکاری کارمەندانی پۆلیسی و گرووپەکانی "سوپای نیشتمانی" هەڵهاتن.

ئاماژەشیان بەوەکردووە ، ١٨ کەس لە هەڵهاتووەکان گەیشتنە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان و تا ئێستا چارەنووسی ١٩ کەس لەو ژمارە کە لەنێوانیاندا چەکداری سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هەن دیار نییە.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی "سپووتنیک"ی ڕووسی ڕایگەیاند، "٢٥ بەندکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە گرتووخانەیەکی سەر بە "پۆلیسی سەربازیی" کە سەر بە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە هێزەکانی تورکیایە لە شاری سەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵهاتن، لەنێویاندا ١٠ هاووڵاتیی عێراقی و کەسێکی سعوودی و کوێتییەک و ١٣ سووری هەن، تا ئێستا دیار نییە بۆ کوێ هەڵهاتوون".



ناو و زانیاری بەشێک لە هەڵهاتووەکان:



PM:09:37:18/06/2023