ئاسایشی هەولێر لەسەر کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە زانیاری نوێ دەخاتەڕوو

ئاسایشی هەولێر لەسەر کوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" تاوانبار خۆی رادەستی هێزەکانی ئاسایش کردووە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری هەولێر هێرشیکردە سەر ماڵی خەزووری و بە چەکی جۆری کلاشنکۆف دەستڕێژی گولەی کردووە". 

ئەوەش هاتووە" لە رووداوەکەدا هاوسەرەکەی بە ناوی (ئەڤین) کوشتووە و خوشکی هاوسەرەکەشی بە ناوی (پەیمان) بریندار کردووە". 

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە" تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کردووە، هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کە چەکەکەی بە تۆمەتبار (ه، ڕ) داوە لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەستگیرکراوە".


PM:12:28:20/06/2023