ئەمڕۆ سیشەممە سۆران عوسمان میدیاکار و هونەرمەندی دیاری کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنوس و هونەرمەندی دیار (سۆران عوسمان)، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
سۆران عوسمان لە ساڵی (١٩٥١) لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، میدیاکار و هونەرمەندێکی دیار بووە، لە ماوەکانی ڕابردوو لە تەلەڤیزیۆنی گەلی کوردستان و خاک تیڤی و کوردسات کاری کردووە.
خێزانێکی ڕۆشنبیر و میدیاکارن برازای ڕۆشنبیر و چیرۆکنووسی بە ناوبانگی کورد (حسێن عارف)ن.
سۆران عوسمان بەشداری ئامادەکردن و پێشکەشکردنی دەیان بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری کردووە لەوانە بەرنامەی (ئەو ڕۆژانەی ئەمڕۆیان دروست کرد).