"هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە"

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە". 

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاند" یەکێتی داوایکردووە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە و رەنگە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە". 

وتیشی" لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام گفتوگۆمان هەبووە و پەیوەندییان نەبڕاوە، ئێمە ئامادەین بۆ کۆبوونەوە و دەمانەوێت هەر گرفتێک هەبێت لە کۆبوونەوەدا بخرێتە بەرباس بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت". 


PM:03:06:21/06/2023