لە فەڕەنسا داوای گۆڕینی حكومەتی ئێران دەكرێت


زیاتر لە ٣٦٠ پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا دەقێكی هاوبەشیان واژۆ كرد بۆ گۆڕینی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران.

زیاتر لە ٣٦٠ پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا لە دەقێكدا پشتیوانی لە خەڵكی ئێران لە هەوڵەكانیان بۆ گۆڕینی حكومەتی كۆماری ئیسلامی دەكەن  و داوا دەكەن هەڵوێستی ڕوون و كردەوەی چارەنووسساز دژی ڕژێمی ئێران بگیردرێتە بەر.

واژۆكارانی ئەم دەقە زیاتر لە ٢٩٠ نوێنەر و هەروەها ٧٦ سیناتۆر لە پارتە جیاوازەكانی فەڕەنسا لەخۆدەگرن، لەم دەقەدا بە ئاماژەدان بە سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی ژنانی ئازادی، هاتووە "لە كاتێكدا زیاتر لە ٧٥٠ خۆپیشاندەر بە دەستی ڕژێمی مەلاكان كوژراون و ٣٠ هەزار كەسیش دەستگیر كراون، كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت".



AM:11:38:23/06/2023