نزیكەی ملیۆن و نیوێك كەس بۆ حەج گەیشتونەتە سعودیە


تائێستا نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە.

وەزارەتی راگەیاندنی سعودیە رایگەیاندووە، نزیكەی یەك ملیۆن و 500 هەزار موسڵمان بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزە حەج لە رێگەی ئاسمانی، بەندەر و وشكانییەوە گەیشتوونەتە سعودیە و پێشبینی ئەوەش دەكەن ژمارەكە بگاتە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، كە لە ساڵی 2019، نزیكەی دوو ملیۆن و 400 موسڵمان فەریزەی حەجیان ئەنجامدا.

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەنی قوربانە و ئێستاش ئەو كەسانەی بۆ فەریزەی حەج روویان لە سعودیە كردووە سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەركە ئاینییەكانن.



PM:12:25:23/06/2023