سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانی ڕووسیا ڕایگەیاند" چالاکی دژە تیرۆر لە شارەکەدا بەڕێوەدەچێت". ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی گروپی ڤاگنەر یاخیبوونی لە سەرکردایەتی سوپای ڕووسیا ڕاگەیاند.
سێرگی سۆبیانین سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند" بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، چالاکییەکانی دژە تیرۆر لە مۆسکۆ بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچن".
ڕاشیگەیاندووە" بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و توندکردنەوەی سنوردارکردنی دژە تیرۆر لە شارەکەدا بە پێشبینی هەر حاڵەتێکی لەناکاو ئەنجامدراوە".
لێدوانەکەی سەرۆکی شارەوانی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە دامەزرێنەری ڤاگنەر داوای یاخیبوونی چەکداری کرد.
لای خۆشیەوە یهڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی ڤاگنەر لە تۆمارێکی دەنگیدا بە فەرمی شەڕی دژی سوپای ڕوسیا ڕاگەیاند و دهڵێت" (٢٥) ههزار سهربازم لە هەرێمی ڕۆستۆڤ بڵاوکردۆتهوه و کۆپتەرێکی ڕوسیاشمان خستۆته خوارەوە و لە پێشڕەوی بەردەوام دەبین".
هاوكات جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی سەبارەت شەڕی گروپی ڤاگنەر دژی ڕووسیا، ئاماژە بەوە دەکات، چاودێری جوڵەکانی ڤاگنەر دەکەن و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان تاوتوێی دۆخەکە دەکەن.