تەندروستی هەرێم لەبارەی قوربانیکردنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی قوربانیکردن لە رۆژانی جەژندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" قوربانیکردن لە ماڵان قەدەغەیە". 

بەپێی نوسراوێکی تەندروستی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی تەندروستی کراوە، تێیدا هاتووە" سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و تەنها دەبێت لەو شوێنانەدا سەرببڕدرێت کە رێگە پێدراون". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" پێویستە هەر ئاژەڵێک کە دەکرێت بە قوربانی دوو هەفتە بەر لەوە رشاندنی بۆ کرابێت بە دەرمانی قڕکەری مێروو". 

دەقی نوسراوەکە وەزارەتی تەندروستی هەرێم:


PM:03:16:25/06/2023