تەندروستی کۆیە: هاوڵاتییەک بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی حوزەیران یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە سنووری كۆیە سەر بە پارێزگای هەولێر تۆماركر، بەڵام کەسوکاری هاوڵاتییەکە ڕەتی دەکەنەوە و دەڵێن" ئاژەڵدار نین و سکاڵا تۆمار دەکەین". 

شیروان جەلال یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هاوڵاتییەکی دانیشتووی گوندی سماقوڵی، بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا". 

ڕاشیگەیاند" کەسوکارەکەی نکوڵی لەوەدەکەن تووشبووی تای خوێنبەربوون بێت و دەڵێن، هیچ ئاژەڵێکیان نییە و سکاڵا تۆماردەکەین لەسەر تەندروستی کۆیە و وەزارەتی تەندروستی، بەڵام نەخۆشەکە تەمەنی لەسەروو (٧٠) ساڵە ولە ھەولێر و بەغداش پشکنینی بۆ کراوە و لە ھەردوو پشکنینەکە دەرچووە کە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی ھەیە". 


PM:03:48:25/06/2023