وەزارەتی تەندروستی رێنومایی جەژنی بڵاوکردەوە


وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا بە ١٩ رێنومای هاوڵاتیانی هەرێم دەکات.

لەو راگەیاندنەدا هاتووە" لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی، بۆ ڕۆژانی جەژن ئامادەکاریی هەمەجۆری تەندروستی و فریاکەوتنی کردووە، گرنگترینیشیان ئەمانەن:

1. دانانی لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتی و نەخۆشخانەکان.
2. بۆ هەر کارێکی پێویست و لەناکاو، پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان کراوە دەبن.
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری.
5. هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنیا لە ڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەکان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لە ماوەی (٢٤) کاتژمێر لە ڕێگای پەیوەندیی مۆبایلەوە لە (٨)ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانیی ڕۆژی دوایی، بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ڕەوانە بکرێت.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین بکرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراك بکرێت.
10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکییەکان کراوە بن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکەن.
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بە شێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بە شێوەی (٢٤) کاتژمێری، وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشییە گوازراوەکان و چاودێریی تەندروستی) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بە شێوەی ئێشکگری.
16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
17. تیمی تەندروستی لە شوێنە گەشتیارییەکان دابنریت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ باری لەناکاو.
18. ڕاپۆرتی کۆتایی بە ئەنجامەکانی کاری مەیدانی تەواو و ورد بۆ بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان/هۆبەی کۆنترۆڵکردنی گوێزرەوەی نەخۆشییەکان بنێردرێت.
19. بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنماییی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ژمارە (١١٧٣٥) لە (٢٩/٥/٢٠٢٣) و (١٤٩٠٤) لە (٢٠/٦/٢٠٢٣).



PM:08:26:26/06/2023