ئەمەریکا چەک وجبەخانەیەکی زۆر لە کوبانێ بڵاوە پێدەکات

ئەمەریکا هێزێکی زۆر لە گوندەکانی کۆبانێ بە چەک وجبەخانەی زۆر جێگیر دەکات.

سایتی کوردستریت تایبەت بە ڕۆژئاوای کوردستانە ڕایدەگەیەنێت، "چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بارێکی فڕۆکە لە چەک وجبەخانە و کەرەستەی لۆژیکی لە بنکەی لافارج لە گوندی "خەرەب ئیشک” لە لادێی ڕۆژهەڵاتی کۆبانی دابەزێنێت، کە  پێکهاتوون لە دژە فڕۆکە و تانک و چەکی پێشکەوتوو".

ئاماژەشبەوە دراوە، کە مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەردانی شارۆچکەکانی عەین عیسا و کۆبانی و ڕەققە کردووە لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی هەسەدە لە ناوچەکە کۆبۆتەوە،هاوکات ئەمەریکاش نیازی بڵاوەپێکردنی هێزەکانی و ڕادەستکردنی چەکی پێشکەوتوو بە هێزەکانی (هەسەدە) هەیە.

ڕژێمی سوریا ماوەی هەفتەیەکە هێزی زۆری سەربازیی لە بەرەکانی پێشەوە بەرامبەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، لە باکووری عەین عیسا کۆکردۆتەوە.



PM:03:37:27/06/2023