بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی باكووری كوردستانی هەژاند

بوومەلەرزەیەكی بەهێز شارێكی باكووری كوردستانی هەژاند و تائێستاش ئاماری زیانە گیانی و داراییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٤.١ پلە بەپێوەری رێختەر، پارێزگای خەرپێت-ی هەژاند".

ئاماژە بەوەشكراوە، چەقی بوومەلەرزەكە، شارۆچكەی سیڤریجە بووە، كە لە قوڵایی نزیكەی پێنج كیلۆمەتر لە توێكڵی زەوی روویداوە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكانی بوومەلەرزەكە ئاشكرا نەكراوە.


PM:05:13:27/06/2023