لە هەولێر شەش کەس لەسەر پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی دەستگیرکران

قائیمقامیەتی هەولێر رایدەگەیەنێت" لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا شەش کەس دەستگیرکراون و هەشت جێگای فرۆشتنی گۆشتیش داخران". 

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی تەندروستی و سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانەکان، شەش کەس دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەشت جێگای فرۆشتنی گۆشت لە لایەن تیمی پۆلیسی شارەوانییەوە داخراون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون ژمارەیەک رێنمای بۆ رۆژانی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ئاژەڵەکان لە دەرەوەی کوشتارگە حکومییەکاندا سەرببڕێت.


PM:07:21:28/06/2023