لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا حاجییەکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوارشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان حاجییەکی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە سعودیە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ حاجییەکی دانیشتووی دەربەندیخان، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە سعودیە گیانی لە دەستدا.

حاجییەکە ناوی (حەسەن عەبدوڵا)یە و هاوڵاتییەکی دانیشتووی دەربەندیخان بووە و بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج ڕووی لە سعودیە کردووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج لە وڵاتی سعودیە ڕووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 

لە ماوەی ئەمساڵدا لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج چەند حاجییەكی کوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە هۆكاری جیاجیا كۆچی دواییانكردووە، بەڵام ئەمە یەكەم حاجیە لە وڵاتی سعودیە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە. 


PM:09:45:28/06/2023