لێدوانێكی سوناك پەنابەرانی بەریتانیا بێهێوا دەكات


ڕیشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی بنەڕەتی لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای تێهەڵچونەوەی وڵاتەكەیدا ناكۆكە كە سیاسەتی دیپۆرتكردنەوەی پەنابەران بۆ ڕواندا بە "نایاسایی" وەسفكردووە.

ڕیشی سوناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پێداگری لەسەر ئەوەكرد كە ڕواندا وڵاتێكی سەلامەتە و وتویەتی "سیاسەتی ئێمە ئەوەیە كە تەنها حكومەت دەتوانێت بڕیار بدات كێ دێتە بەریتانیا و هەموو شتێكیش دەكات بۆئەوەی ئەوكارە ئەنجام بدەین".

سوناك ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی ڕواندا گەرەنتی پێویستی داوە بەوەی هیچ مەترسییەكی ڕاستەقینە لەسەر ئەو پەنابەرانە نابێت كە وەك وڵاتی سێیەم بۆی دەگوازرێنەوە.

دوێنێ پێنجشەممە دادگەی تێهەڵچونەوەی بەریتانیا بەزۆرینەی دەنگ ڕەوانەكردنی كۆچبەرانی لەبەریتانیاوە بۆ ڕواندا بە "نایاسایی" ناساندو ڕایگەیاند، "ڕواندا وەكو وڵاتی سێیەم بۆ كۆچبەران سەلامەت نییە".



AM:11:07:30/06/2023