بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی تەموزی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری نێوان عێراق و ئێرانی هەژاند.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای میسانەوە ناوچەی سنووری نێوان عێراق و ئێرانی گرتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆی تۆمارنەکراوە.

داتاکان بەهێزی بوومەلەرزەکە بە (٤.٣) پلەی ڕێختەر خەمڵاندووە کە قوڵییەکەی (١٠) کم لە ژێر زەویدا ڕوویداوە. 


AM:08:35:03/07/2023