وێنە و ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی دیاری میسری کۆچی دوایی کرد

عەلا عەبدولخالق هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری میسری، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی لە تەمەنی (٥٩) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە هونەرمەندی ناوداری میسری عەلا عەبدولخالق، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. 

عەلا عەبدولخالق لە ٢٣ی شوباتی ١٩٦٤ لە شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بووە، بە یەکێک لە ئەستێرەکانی (کاسێت) لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت.

ناوبراو لە ساڵی (١٩٨٠) بە یاوەری گۆرانیبێژ (حەنان و مونا عەبدولغەنی) دەستی بە کاری هونەری کردووە.

یەکەم ئەلبوومی خۆی لە ساڵی (١٩٨٥) بڵاوکردەوە کە گۆرانیبێژ (حەمید شاعیری) بەشداری لە دابەشکردن و بڵاوکردنەوەیدا کردووە، هەروەها بەشداری لە پێشکەشکردنی گۆرانی (بەکبەک کۆن)دا کرد.

هونەرمەند عەبدولخالق لە ساڵی (٢٠٠٢)ەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە گۆڕەپانی هونەری دورکەوتەوە، کاتێک دوا ئەلبوومی خۆی بە ناوی (چاوێک بۆ چاوێک) بڵاوکردەوە.


AM:09:02:04/07/2023