لە شارێكی هەرێم پیاوێك بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە 300 ژن دەستگیركرا


لە قەزای سۆران پیاوێك بە تۆمەتی خەڵەتاندن و هەڕەشەكردن لە 300 ژن دەستگیركراوە. 

شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە لە شاری هەولێر فەرمانی دەستگیر كردنی هەبووە و لە یەكەم رۆژی جەژندا لە سۆران دەستگیر كراوە.

بەپیی زانیارییەكانی ئێن ئاڕ تی "ئەو كەسە خاوەنی پەیجێكی ئاینی بووە و داوای ڤیدیۆ و وێنەی لە ٣٠٠ ژن كردووە و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆكانی لێكردوون، مەبەستی لە وەرگرتنی ئەو وێنە و ڤیدیۆییانە ویستوویەتی باندێكی كاری نەشیاو دروست بكات".




PM:07:09:04/07/2023