وێنە.. هۆنیا كەمال چەند وێنەیەكی خۆی و هاوسەرەکەی لە ڕۆژی خەنەبەندانەكەی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژی دەنگ خۆشی ناسراوی کورد (هۆنیا كەمال)، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە. 
 
هۆنیا کەمال لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی و دەستگیرانەکەی لە ڕۆژی خەنەبەندانەکەی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. 

هۆنیا کەمال لە دایکبووی شاری سلێمانییە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی کورد ئایدڵ، یەکەمین بەرهەمی دوێتێک بوو لەگەڵ ئاریاس جەڤان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، جگە لە کاری هونەری، لە تۆڕە کۆمه‌ڵایەتیەکان وەکو مۆدێلێک دەردەکەوێت.


PM:08:23:05/07/2023