بانکى ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلار بۆ گەشتیاران و کۆمپانیاکانى دراو زیاد دەکات

بانکى ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتن و خستنەڕووى دۆلاری بۆ گەشتیاران و کۆمپانیاکانى دراو زیاد کرد. 

بەپێی نوسراوێکی بانکى ناوەندی عێراق کە دوێنێ ئاراستەى سەرجەم کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانى دراوى کردوە تێیدا هاتووە" بڕیار درا بڕى ئەو دۆلارەى بە نرخى فەرمی بە گەشتیاران دەفرۆشرێت لە دەروازە ئاسمانى و وشکانییەکان زیاد بکرێت". 

ئەوەش هاتووە" بڕیارەکە لە ٩ى تەموزەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و زیادکردنەکەش بە رێژەى ٣٠% دەبێت". 


PM:03:35:07/07/2023