بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دوورخستنەوەی بەرێوەبەرەکەی رەتدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەواوی ئەو هەواڵانەی كە باس لە دوورخستنەوەی عەمید ئاسۆ شێخ تەها، دەكەن رەتدەكەنەوە.

لەو روونکردنەوەیەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە "ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن هەندێك پەیج و ئەكاونتی ساختەوەو بەمەبەست دژی شاری سلێمانی هەواڵی دوورخستنەوەی بەرێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئەركەكەی بڵاودەكەنەوە".

هەروەها هاتووە " وەك بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەواوی ئەو هەواڵانەی كەباس لە دووركەوتنەی بەرێز عەمید ئاسۆ شێخ تەها، دەكەن رەتدەكەینەوە و بەرێزیان بەردەوامن لە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆیان وەك بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی".



PM:11:59:09/07/2023