عێراق .. لە مانگی حوزەیراندا ٤٤ بوومەلەرزە روویداوە


دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا لە عێراق ٤٤ بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویان داوە.

لەو راگەیاندنەی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراقدا هاتووە کە لەو ٤٤ بوومەلەرزەیە ٩ بوومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق، ٢٥ بوومەلەرزە لە ناوخۆی ئێران و، ٣ بوومەلەرزە لە تورکیا، ٦ بوومەلەرزە لەسەر سنووری عێراق و ئێران و ١ بوومەلەرزە لە سوریا روویداوە.
 
لە بارەی گووڕ و هێزی بوومەلەرزەکانەوە، دەستە ئاشکرای دەکات کە بەهێزی بوومەلەرزەکان لە نێوان (٢،٤- ٤،٩) پلەدا بووە، لەکاتێکدا قووڵاییەکەی (٤-٦) کم بووە".

 هەروەها هاتووشە "نۆ بومەلەرزە لە ناوخۆی عێراق لە پارێزگای دیالە (ناحیەی خانەقین)، نەینەوا (ناحیەی تەلعەفەر)، میسان (ئەلعەمارە)، واست (ناحیەی ئەلحەی) و دۆهوک (قەزای ئامادیە) تۆمارکراون.

وەک لە  راگەیاندنەکەدا هاتووە " هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی لە ناوچەی بوومەلەرزەکان تۆمار نەکراوە لە ئەنجامی چالاکییە بومەلەرزەییەکانی ئەم مانگەدا".



AM:12:53:10/07/2023