گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ناوداری تورک "ئۆزكان ئۆغوور" له ته‌مه‌نی ٦٩ ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.
فەخرەدین قۆجێ، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه" خه‌مبارین به كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئۆزكان، ئێمه ئه‌و ده‌نگه له‌بیر ناكه‌ین ".
ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانیی و فلیمی سینه‌ماییه، له ساڵی ٢٠١١ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببوو، له ساڵی ٢٠١٩ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند و چاک بووییه‌وه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠٢٣ دووباره نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌وهۆییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.