ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوای وەڵامی چەند پرسیارێک لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەکات

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە غیابی پەرلەمانی کوردستان، ئەرکی ئێمەیە چاودێری کاری دامەزراوەکانی حکومەت بکەین". 

ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی و پارێزگاری پێشووی سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئاڕاستەی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوەی) کردووە و تێیدا داوای وەڵامی چەند پرسیارێک دەکات و دەشڵێت" لەناو ئەو بازنە داخراوەی هەموو شتێکمانی گەیاندووە بە بنەبەست، تەنیا دەرگایەک کە بە دەرچەی بزانین ڕووبەری پەرلەمانی عێراقە لە بەغداد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بۆیە ئەرکمانە لێرەوە ئەو بۆشاییە تەشریعی و ڕەقابیەی هەرێمی پێ پڕبکەینەوە، دەستپێکمان لە کەرتی تەندروستیەوەیە".


AM:09:19:11/07/2023