دوو ژن و دوو پیاو 13 كیلۆ ئاڵتون دەدزن


باندێكی دزیكردن كە لە دوو ژن و دوو پیاو پێكهاتوون لە دوكانێكی زەڕەنگەر لە ناوەڕاستی بەغدا 13 كیلۆ زێڕیان دزیوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبونەوەی تاوانی بەغدا، توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە دوو ژن و دوو پیاون و لەناو دوكانێكی زەڕەنگەری لە شەقامی فەڵەستینی ناوەڕاستی بەغدا 13 كیلۆ زێڕیان دزیوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، پاش ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەكانی روبەڕوبونەوەی تاوان، لیژنەیەكی كار پێكهێندرا و دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، لە ڕێگەی بەدواداچونەوە لە ڕێگەی هەوڵە تەكنیكییە بەردەوامەكانەوە، لەبۆسەیەكی تایبەتدا و دوای كەمتر لە 24 كاتژمێر لە روداوەكە، توانرا تۆمەتبارەكان دەستگیربكرێن.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان دەست بەسەر شەش كیلۆ زێڕ گیراوە، لەگەڵ 15 ئامێری مۆبایلی جۆری جیاواز، لەئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە پێشكەش بە دادوەری لێكۆڵینەوە كراوە.



AM:10:35:12/07/2023