نووسەر و رۆماننووسێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

نووسەر و رۆماننووسی بەناوبانگی جیهانی، میلان کۆندێرا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆچی دوایی کرد.

میلان کۆندێرا نووسەر و رۆماننووسی دیاری خەڵکی چێک، لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا لە پاریس کۆچی دوایی کرد. 

میلان کوندێرا لە ١ی نیسانی ١٩٢٩ لە برنۆی چیکۆسلۆڤاکیای پێشوو واتا لە بەشی چیکی ئێستا لە دایکبووە و یەکێکە لە بەناوبانگترین فەیلەسوفەکان و نوسەر و ڕۆماننووسەکانی چیک و جیھان،

کۆندێرا ڕۆمانی (The Joke) یەکەم ڕۆمانی ئەو بوو لە ساڵی ١٩٦٧ کە بڵاوی کردەوە، هەروەها لەگەڵ چەندین هونەرمەند و نووسەری چیکۆسلۆڤاکی پشتگیریان لە بزووتنەوەی ڕیفۆرمیستی پارتی کۆمۆنیستی چیکسلۆڤاکیا کرد کە بە بەهاری پراگ ناسراوە لە ساڵی ١٩٦٨.

میلان بەهۆی رەخنەگرتن لە سیستەمی کۆمۆنیزم، ناچارکرا چیک کە زێدی خۆی بوو جێبهێڵیت و لە ساڵی (١٩٧٥) روو بکاتە وڵاتی فەرەنسا، لە (١٩٨١)یشدا رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی پێدراوە.

زۆربەی زۆری بەرهەمەکانی کۆندێرا وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی دونیا و بەشێکیشیان کراون بە کوردی. 


PM:05:48:13/07/2023