سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دۆخی تەندروستی تێکچووە ولەژێر چاودێری چڕدایە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەھۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە، گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شیبا ناوەڕاستی ئیسرائیل".

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی تەموزی ٢٠٢٣، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شیبا و دۆخی تەندروستی باشە و لەژێر چاودێری پزیشکیی دایە.

ھاوکات ھەریەک لە دەستەی پەخشی ئیسرائیل و رۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنوت بڵاویان کردووەتەوە بێنیامین ناتانیاھۆ دوای ئەوەی لەناکاو، ھەستی بە تێکچوونی دۆخی تەندروستیی کردووە، گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شیبا ناوەڕاستی ئیسرائیل.

بێنیامین ناتانیاھو، تەمەنی ٧٣ ساڵە و، زیاتر لە ١٤ ساڵە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەڕێوەدەبات.




PM:11:48:15/07/2023