شەپۆلێکی گەرمای بەتین سەرجەم وڵاتانی (ئیتاڵیا، یۆنان و ئیسپانیا) گرتووەتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین سەرجەم وڵاتانی (ئیتاڵیا، یۆنان و ئیسپانیا) گرتووەتەوە و حکومەتی ئیتاڵیاش هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات کە لە ڕۆژدا خۆیان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بە دوور بگرن. 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (بی بی سی) عەرەبی، لە باشووری ئەوروپا پلەکانی گەرما بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و تائێستاش هیچ وادەیەک بۆ کەمبوونەوەی ئەو شەپۆلی گەرما بەتینە دیاری نەکراوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئاگادارییەکی بۆ (١٦) شار لەوانە  (ڕۆما، بۆلۆنیا و فلۆرانس) بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کردبوو کە پێشبینی دەکرێت شەپۆلی گەرما تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە سەردینیا تۆمار بکرێت کە دەگاتە (٤٨) پلەی سیلیزی. 

لە ماوەی ئەمساڵدا لە ئەوروپا بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە کە لە مانگی ئابی (٢٠٢١)شدا لە سیسیلیا بووە و لەو کاتەدا (٤٨.٨) پلەی سیلیزی بووە.


PM:04:15:16/07/2023