هەیفا وەهبی هونەرمەند ناسراوی عەرەب گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوەو لەگەڵ ئەو گۆرانییەدا جوانی و جلەکانیشی دەبێتەوە مایەی سەرنجی فانەکانی.
هەیفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و یوتوب لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆارنییە نوێکەی بەناوی ( لاواز مەبە )، ژمارەیەک وێنەی نوێی خۆشی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی زۆری فانەکانی.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.
گۆرانییەکەی