لە پارێزگایەکی باکوری کوردستان بوومەلەرزەیەکی بەهێز روویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان ڕوویدا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کارەساتی لەناوکاو و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر (٣:٢٧) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆپروکۆی لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بومەلەرزەیەک روویداوە کە گوڕەکەی (٤) پلەی رێختەر بووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، زەمینلەرزەکە بە قوڵای (٧.٢) کیلۆمەتر و بە دووری (٥٨) کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری ئەرزەرۆم تۆمارکراوە، بەڵام دەستەکە لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکە هیچ ئامارێکی بڵاونەکردوەتەوە.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


AM:08:32:18/07/2023