لە هەولێر پیاوێك كوژرا


شەوی رابردوو لە ناحیەی بەحركەی سەر بە شاری هەولێر، دوای بەستنەوەی ژنەكەی، پیاوەكەش بە چەقۆ دەكوژن.

بەپێی زانیارییە ئەمنییەكان، درەنگانی شەوی رابردوو ١٨ی مانگ ژمارەیەك چەكدار لەناحیەی بەحركەی شاری هەولێر هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵێك، دوای  بەستنەوەی ژنی ماڵەكە، پیاوەكەیان بەچەقۆ برینداركردووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، چەكدارەكان دوای برینداركردنی ئەو هاوڵاتیە ماڵەكەیان بەجێهێشتووە و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتون، دوای ئەو روداوەش دەستبەجێ بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی 31 ساڵە و لەئێستاشدا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە، ئاسەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە دیارە.



AM:10:32:19/07/2023