بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان ڕوویدا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک روویداوە کە گوڕەکەی (٤) پلەی رێختەر بووە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە بە قوڵای (١١) کیلۆمەتر زەوی ڕوویداوە، بەڵام هیچ زیانێکى نەبووە، تەنیا چەند بیناو باڵەخانەیەک زیانێکى کەمیان پێگەیشتووە.

لە ٦ی شوباتی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون، هەروەها تائێستاش زیاتر لە (١٠) هەزار پاشلەرزە تۆمارکراون.


PM:05:14:21/07/2023