سۆمۆ: لێكۆڵینەوە لە میكانیزمەكانی مامەڵە بە نەوتی هەرێم دەكەین


كۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە میكانیزمەكانی مامەڵەكردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەكەن.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "بەپێی ماددەی 12 خاڵی دووەمی (ئەلف، ب، ج، د، هـ) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025، هەنگاوی پێویست نراون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی سەرەوە، بەمەبەستی بەرژەوەندی گشتی".

سۆمۆ ئاماژەی بەوەكردووە "بەپێی رێككەوتنە سیاسییەكەی نێوان بەغدا و هەولێر، دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە لانیكەم 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات، بۆ ئەوەی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی بكات و داهاتەكەی بخاتە سەر ئەژمارێك لە بانكی ناوەندی عێراق، دواتر پشكی كوردستان لە بودجە مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ هەژمارێكی تایبەت بەناوی حكومەتی هەرێمەوە".



PM:05:01:22/07/2023