وەزیری پێشووتری تەندروستی حکومەتی هەرێم کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ دووشممە دکتۆر یادگار ڕەئوف حشمت پزیشکی دێرین و بە ئەزموونی شاری سلێمانی و وەزیری پێشووتری تەندروستی حكومه‌تی هەرێم كۆچی دوایی كرد.

لەمبارەیەوە دكتۆر سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند" بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (دكتۆر یادگار ڕەئوف حشمت) پزیشكی دێرین و بە ئەزموون لە شاری سلێمانی و وەزیری پێشووتری تەندروستی لە كابینەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین". 

دەشڵێت" بەناوی خۆم و بەرێوبەرتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆمان خانەوادەی دكتۆر یادگار رەئوف حسمەت دەكەین".


AM:09:35:24/07/2023