گرنگترین ئەو خواردنەوانەی کاریگەری لەسەر تەندروستی و ڕوخساری مرۆڤ هەیە

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە ڕایدەگەیەنێت" ئەو خواردنەوانەی مرۆڤ دەیخواتەوە کاریگەری لەسەر تەندروستی و ڕوخساری دەرەکی هەیە". 

دکتۆر چۆتا کالاندیا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ئیزڤێستیا)ئاماژەی بەوەدا کە، پێش هەموو شتێک پێویستە کەسێک ڕۆژانە بڕێکی پێویست ئاو بخواتەوە، چونکە ئەمە پێویستە بۆ پاراستنی تەندروستی و باشترکردنی هەرسکردن و هەڵمژینی ماددە سود بەخشەکان و دەردانی ژەهرەکان و پاڵپشتیکردنی میتابۆلیزم، هەروەها ئاو یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی هەموو سیستەمەکانی لەش و ئەندامەکانی جەستە. 

دەشڵێت" شەربەتی سروشتی دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوە تەندروستەکان، بۆ نمونە ئاوی تووی ئاکای توانای بینینی چاو باشتر دەکات، یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە، هەروەها تەمەنی گەنجی درێژدەکاتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە شەربەتی هەنار ڤیتامین A و زینک، سیلینیۆم، کالیسیۆم، فسفۆر، مەگنیسیۆم، ئاسن، و سۆدیۆمی تێدایە، ئەم شەربەتە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن هەیە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی.


AM:10:44:24/07/2023