سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەمید محەمەد میرزا یونس سۆفی دەکات و دەڵێت" دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، کەمێک پێش ئێستا دەربارەی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سنوری قەزای زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەلێت" شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محەمەد میرزا یونس سۆفی لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو".
دەشڵێت" لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن".
شەوی ڕابردوو لە قەزای زاخۆ ئاگر لە ئۆتومبێلی بەرپرسێکی پێشووی پارتی بە ناوی (محەمەد میرزا یونس) کەوتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.