لەسەر كوشتنی گەنجەكەی پێنجوێن، تۆمەتبارێك دەستگیركرا


پۆلسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێكی قەزاكە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ ڕابردو گەنجێك لەقەزای پێنجوێن كوژرا، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوه لەڕووداوەكە دەستیپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، توانرا تۆمەتبارێك لەسەر دۆسییەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ پۆلیسی پێنجوێنەوە دەستگیربكرێت، دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا كە لەتاوانەكەدا بەكارهێنرابوو".




PM:07:16:25/07/2023