لە بارەی شایستە داراییەکانی هەرێمەوە، بەغداو هەولێر رێککەوتن


هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ناردنی پشكی هه‌رێم ڕێككه‌وتن و چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو پارەی پێویست لە بەغداوە راەوانەی هەرێم بکرێت.

کەمێک لەمەوبەر وەفدی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە ) لە راگەیاندنێکدا رێککەوتنی خۆی لەگەڵ بەغدا لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم بەپێی یاسای بودجەی عێراق رێێکەوتن و لەو بارەیەوە وەفدەکەی هەرێم راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

بەرپرسانی وەفدەکەی هەرێم رایانگەیاند کە کۆنووسێک لەگەڵ وەفدی بەغدا واژووکراوەو بەپێی ئەو واژوو کردنە بەزووترین کات شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە رەوانەی هەرێم دەکرێت. 

بریاریشە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ ی تەموز وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە کۆببنەوە.

دەقی راگەیاندنەکە..  

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەردوولا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو شانده‌كه‌ واژۆ كرا و بڕیار وایه‌ كه ده‌ست به‌جێ تمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت .

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
27/7/2023
كاتژمێر 1:30 به‌ره‌به‌یانی


AM:02:12:27/07/2023