وەزارەتی دارایی هەرێم زۆربەی میدیاکان بە درۆدەخاتەوە: هیج برە پارەیەک نە گەیشتۆتە هەرێم


ئەمڕۆ لەچەندین میدیاو كەناڵ و پەیجی سۆشیال میدیا هەواڵی ناردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڵاو كرایەوە، کە هەموویان دووربوون لە راستیەوەو، هیچ برە پارەیەک نە گەیشتۆتە سەر هەژماری هەرێم. 

دەقی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناراست لەسەر هەواڵی مووچە..
  بۆ ڕای گشتی و سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنی ڕوون دەكەینەوە.

یەكەم: تا ئەم ساتە هیچ بڕە پارەیەك لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم و لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق. 

دوەم: لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق و هیچ دام و دەزگایەكی حكومەتی عێراقەوە هیچ شتێكی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بەناردنی بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.                                                                                          

سێیەم: هەر كات هەر بڕە پارەیەك خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بەڕەسمی و شەفافانە كات و بڕەكەی ڕادەگەیەنین هەروەك پێشتر كردومانە.
                                                                           چوارەم: تكاتان لێ دەكەین متمانە بەو كەناڵ و سایت و پەیجانە مەكەن كە ڕۆژانە نابەرپرسیارانە یاری بەهەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچە خۆران دەكەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاو دەكەنەوە.                                                  

پێنجەم: بۆ دەستكەوتنی هەواڵی ڕاست و دروست لەسەر كاتی دابەشكردنی مووچەو هەر بابەتێكی تری فەرمی پشت بە ڕاگەیاندن و كەناڵە فەرمیەكانی حكومەت و وەزارەتی دارایی ببەستن.




PM:09:40:01/08/2023