كوژرانی ئەمیرێكی داعش راگەیەنرا


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، لە روبەڕوبوونەوەكانی شاری ئیدلب لە باكوری ڕۆژئاوای سوریا، ئەبو حوسێن قوڕەشی ئەمیری رێكخراوی چەكدارانی داعش كوژراوە.

ئاژانسەكە رایگەیاندووە "داعش لەتۆمارێكی دەنگیدا بڵاویكردۆتەوە، ئەبو حسێنی قوڕەیشی ئەمیری چوارەمی داعش لەروبەڕوبونەوەكاندا لەگەڵ دەستەی (تەحریری شلام) لە باكوری رۆژئاوای سوریا كوژراوە".

ئەبو حوزەیفە ئەنساڕی وتەبێژی داعش، رایگەیاندوە "ئەبو حسێن قوڕەیشی دوای ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لە یەكێك لە شارۆچكەكانی شاری ئیدلب كوژرا، دوای ئەوەی هەوڵیاندا دەستگیری بكەن، بەڵام لەئەنجامی روبەڕوبونەوەكان گوللـەیەك لەسەریداوە و لەئەنجامی سەختی برینەكەشی گیانی لەدەستدا".



PM:09:12:03/08/2023