ئەمشەو خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات

ئەمشەو هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی کورتی بڵاوکردەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی هەرێم، لە دواینیوە شەو تا بەرەبەیان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک هەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم. 

بەیانی ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ شەممە ئاماژەی بەوە کرد کە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با (١٠-٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (٨-١٠) کم دەبێت.


PM:10:32:04/08/2023