وەزارەتی تەندروستی ئەم خواردنەی قەدەغە كرد


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان جۆرە خواردنێكی قەدەغەكرد كە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان هەیە.

وەزارەتی تەندروستی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەكارھێنانی جپسی نایتروجینی بە بەكارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووكەڵێكی سارد لەناو دەم لەكاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغەكراوە و ڕێگەپێدراو نیە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە نابێت هیچ ماركێتێك یان ساردەمەنییەك بەكاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێك دەگیرێتە بەر.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، هاوڵاتیان لەكاتی تێبینیكردنی ئەم گازە لە جپس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی تیمەكانی چاودێری بازاڕ بكەن.



PM:05:27:05/08/2023