زۆر كاركردن مرۆڤ تووشی نەخۆشی دڵ دەكات

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی، 80 كاتژمێر كاركردنی بەردەوام لە هەفتەییەكدا ئەگەر توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی لە زانكۆی سیئۆل لە كۆریای باشوور، كاركردن لە 60 تا 70 كاتژمێر لە هەفتەییەكدا مەترسی تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەكانی دڵ بە ڕێژەی %42 زیاد دەكات.
توێژینەوەكە لەسەر هەشت هەزار و 350 كەس ئەنجامدراوە و پسپۆڕەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك چاودێری جۆری ژیانیان و سیستەمی خواردن و شێوەی راهێنانی وەرزشی و جگەرەكێشان و خواردنەوەی ماددە كحولییەكانیان لای ئەو كەسانە كردووە و دواتر چەند پشكنینێكی پزیشكیان بۆ ئەو كەسانە ئەنجامداوە.
ئەنجامی پشكنینەكان دەریانخستووە كە كاركردنی 80 كاتژمێر بە بەردەوام لە هەفتەییەكدا ئەگەر توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ بەڕێژەی %94 زیاد دەكات.



PM:02:44:18/09/2014