نەوەی نوێ داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات


جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا لە هاوڵاتیانی كوردستان كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە تا بتوانن بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندوە "لەم ساتەوەختە ناهەموارەدا كە هەرێمەكەمان بە دەست حوكمڕانی شكستخواردوی جوت حیزبی دەسەڵاتدارەوە دەرگیر بووە، دەرفەتێكی گرنگی مێژوویی هاتۆتە بەردەم هەمومان كە هەڵبژاردنە گشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بكەینە دەرفەتی تۆڵەی هەموو ئەو بێباكی و گەندەڵی و خراپی و بەدكارییەی دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامی دەدەن".  

نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە كە خۆمان بە بەدیلی ئەم دەسەڵاتە تەقلیدی و شكستخواردوەی هەرێم دەزانین و دەمانەوێت ئەم وڵاتە چاك بكەین، داواتان لێدەكەین كە بەوپەڕی پەرۆشی و خۆشحاڵییەوە برۆن كارتی دەنگدان نوێ بكەنەوە و وەریبگرنەوە و خۆتان ئامادە بكەن بۆ دەنگدان، بە تایبەت ئەو گەنجانەی ئەم هەڵبژاردنە یەكەم جاریانە دەنگ دەدەن".

بڕیارە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.



PM:07:51:13/08/2023