زانیاری نوێ سەبارەت بە گفتۆگۆی شاندی هەرێم لەبەغدا


تا ئێستا كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغدا بەردەوامن و تەنها پاكتاوی ژمێریاری دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق "هیچ كێشەیەك لە پشكی هەرێمدا نییە و پشكی هەرێم رەوانە دەكرێت، بەڵام ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی ٥٠٪ی داهاتی ناوخۆ و نەوتیش، بەغدا پشكی هەرێم نانێرێت، بەڵام هیچ كێشەیەك بۆ ناردنی ئەو پارەیە دروست ناكات كە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمە".

هەر بەپێی زانیارییەكان "بەغدا و هەرێم گەیشتوونەتە رێككەوتن و هیچ گرفتێكی سیاسی و یاسایی لەبەردەم پشكی هەرێمدا نەماوە و هەموو ئاماژەكان ئەرێنین بۆ ناردنی موچە".



AM:08:54:16/08/2023